نمایشكردنی شانۆگهریی له چاوتروكانێك له شاری ههولێر

شانۆگهریی "له چاو تروكانێك" له نووسینی "پێتهر هاتنووس" و له دهرهێنانی "محهمهد جهمیل"، كه رۆژانی سێشهممه و چوارشهممه نمایشكراوه، ئهمرِۆش بهردهوام دهبێت.
"محهمهد جهمیل" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی پهیامنێر لهوبارهوه رایگهیاند: "ئهو شانۆگهرییه له چوارچێوهی وهرزی شانۆیی ههولێر نمایش دهكرێت و ههر یهك له شانۆكاران سایه حوسێن، دلڤین موحسێن، رۆژین ههژان، ئاریوس و ههستی لازو تیایدا رۆڵ دهگێرێن".
دهرهێنهر "محهمه جهمیل" گوتیشی: "شانۆگهری لهچاو تروكانێك ئاماژه به كێشهكانی ناو كۆمهڵگا دهدات كه له رێگای رۆژنامهكانهوه رووبهرووی ئافرهتان دهبێتهوه".
یەكەمین بەرهەمی سینەمایی (یوتیوب) بلاوكرایەوە

ئەو فیلمەی كە بە داهێنانی تۆری ئەنترنێتی (یوتیوب) دروست كرا، لە رۆژی هەینی 28/1/2011 بلاوكرایەوە
فیلمی (ژیان لە رۆژێكدا) زۆر جوانتر و باشتر بوو لەوەی كە پێشبینی دەكرا
لە سەرەتای مانگی7 ی 2011 مالپەری (یوتیوب) داوا لە بەكارهێنەرانی خۆی كرد كە ژیانی خۆی و دەوروبەری خۆی بە كامیرەیەكی دیجیتالی وێنە بگرن و بۆ ئەم تۆرە ئەنترنێتیە بنێرن
زیاتر لە 80 هەزار كەس لە هەموو جیهان بۆ یوتیوب فیلمەكەیانی نارد كە 4500 كاتژمێر بوو.
دەرهێنەری فیلمەكەش (كوین مەك دونالد) بوو، فیلم سازی گەورەی بەریتانیایی
مەك دونالد بە دەرهێنەرایەتی فیلمی (كوتایین پاشای ئسكاتلەند) لە سالی 2006 و فیلمی دوكیومێنتی (رۆژێك لە مانگی سپتامبر) لە ساڵی 1999 ناوبانگی دەركرد
مەك دونالد و یاریدەرانی لە گشت كلیپەكانی (یوتیوب) كە بویان نێردرابوون لە لایەن بەكارهێنەرانەوە، تۆانیان (250) خولەك وەك پایەی فیلم بەكار بێنن و توانیان زنجیرەیێكی پر واتا لەم كورتە كلیپانە دروست بكەن، لە برگەی كوتایی كەلك لە 400 فیلمی جۆراوجۆر وەرگیراوە و (كوالیتەكانیش)جۆراوجۆرن، ئەم فیلمە دیكومێنتە 90 خولەكە كە ناوی (ژیان لەرۆژێك دا)یە نیشان دەدات كە لە رۆژی
24 ژوئیە لە جیهان چی رۆی داوە، لەم فیلمە كە نمایش كراوە زیاترین ولاتانی جیهان بەشداریان تێدا كردووە لە(رووسیا وپێرۆ) تا (فیلیپین وغینا)
ئەم فیلمە گۆزارشت لە سیناریویێكی تایبەت ناكات، گشت ئەكتەرەكان راستەقینەن. (مەك دونالد) بە رۆژنامەوانانی ووت : ئێمە مەبەستمان لەم فیلمە تەنیا نیشاندانی كاری رۆژانەی خەلكانی سرۆشتی بووە كە چون دەگۆزەرێنن، (ریدلی ئسكاد)كاری دەرهێنەرایەتی ئەم فیلمەی لە ئەستوو بوە، فیلمی (رۆژێك لە ژیان) بۆ جاری یەكەم لە ڤستیڤالی(سینەمایی ساندنس)نمایش كراو دواترلە (یوتیوب)بۆ گشت خەلكی نمایش كرا.
ئەیوب عەلی لەدوای بڵاو بوونەوەی ئەلبومە تازەکەم، ئارەزوو دەکەم زنجیرە کۆنسێرتێک لە شارەکانی کوردستان ساز بکەم

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئەیوب عەلی) یەکێکە لە هونەرمەندە دیار و بەرچاوەکانی ئەمڕۆی گۆرەپانی گۆرانی کوردیی، خاوەنی چەندیین بەرهەمی ناوازەی جوان و سەرنج راکێشە، ئەو هونەرمەندە ماوەی پتر لە (15) ساڵە خەریکی کاری هونەریی گۆرانی گوتنە، توانیویەتی تا ئێستا لە رێگەی (4) ئەلبومی گۆرانی و هەروەها چەند گۆرانییەک بە شێوەی (سینگل) سەرنجی جەماوەرێکی زۆر بەلای خۆیی دا رابکێشێت
هونەرمەند (ئەیوب عەلی) لە نوێترین هەواڵی تازەیی هونەریی دا دەربارەی دوایین کار و پرۆژەی خۆی، لە لێدوانێکی دا بۆ هەفتەنامەی "هونەر" ئاشکرای کرد، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردن و تۆمار کردنی ئەلبومێکی تازەی گۆرانییەو، گوتی : "هەرچەندە من پارساڵ ئەلبومێکی گۆرانییم بڵاو کردەوە، بەڵام لەسەر داواکاری زۆری جەماوەرکەم، کە رۆژانە بە چەندیین ئیمیل پەیوەندیم پێوە دەکەرێت و، داوام لێکراوە ئەلبومێکی تازەی گۆرانی بەرهەم بهێنم، لە نێوان ئەو داواکاریانەدا هاتووە و بەتایبەتی داوام لێکراوە، لەسەر ئەو ستایلەی کە پێشتر کارم لەسەر کردووە، کاری بەرهەم هێنانی ئەلبومێکی گۆرانی ئەنجام بدەم، منیش بڕیارمداوە ئەلبومێکی تازەی گۆرانی بەرهەم بهێنم بۆ ئەوەی جارێکی تر دڵی جەماوەرەکەم رازی بکەمەوە، چونکە وا هەست دەکەم من لەسەر ئەو ستایەلەی پێشووترم سەرکەوتوو ترم".
(ئەیوب) دەربارەی ئەو ئەلبومە تازەیەی گوتیشی : "ماوەی ساڵێک زیاترە خەریکی بەرهەم هێنان و ئامادەکارییم بۆ گۆرانییەکانی ئەو ئەلبومە تازەیەم، ئەرک و ماندوو بونێکی یەکجار زۆرم کێشاوە، تاوەکو بتوانم کارێکی تازە بهێنمە بوون، لەگەڵ چەند موزکیژەنێکی زۆر چاک کاری ئامادەکاری موزیکی گۆرانییەکانی ئەم جارەم ئەنجامداوە، لەوانە هونەرمەندی هاوڕێم (گۆران کامیل) کاری چەند گۆرانییەکی ئەلبومەکەمی ئەنجامداوە و بەشێوازێکی چاک کارەکانی بۆ کردووم".
(ئەیوب عەلی) دەربارەی ناوەرۆکی ئەلبومە تازەکەی ئاشکرای کرد و گوتی:"ئەلبومەکەی ئەم جارەم لەوانەیە (11) گۆرانی پێک بێت، بەڵام جارێ هیچ ناوێکم بۆ دیاری نەکردووە، زۆربەی تراکی گۆرانییەکانم خۆم هۆنراوە و ئاوازم بۆ داناوە، هەروەها شاعیران (جەبار حەبیب، ئەدیب چەلکی) تێکستی چەند گۆرانییەکیان بۆ نووسیوم، هونەرمەند (زانا جەبلی)ـیش، گۆرانییەکی بۆ ئامادە کردووم، بەشێوەیەکی گشتی هەوڵم داوە ئەم جارە کارێکی تازە پێش کەشی جەماوەری هونەر دۆستی کوردستان بکەم، هەورەها (3) گۆرانی بە شێواز و ستایلێکی تازە کارم لەسەر کردووە، کە پێشتر لەسەر ئەو جۆرە شێوازە گۆرانییم نەگوتووە".
دەربارەی بڵاو کردنەوەی ئەلبومەکەی لە رێگەی چ کۆمپانیایەکەوە جێ بەجێدەکرێت؟ لە وەڵامدا هونەرمەند گوتی : "ئەو ئەلبومەم لەلایەن کۆمپانیای (ئاڤا میدیا) ئەرکی بەرهەم هێنانی سەرجەم کارەکان لە ئەستۆی خۆیان گرتووە، دوای تەواو بوونی کارەکان هەر لە رێگەی ئەوانەوە چاپ دەکرێت و پاشان بڵاو دەکرێتەوە".
(ئەیوب عەلی) هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کرد، دوای بڵاو کردنەوەی ئەو سیدیە تازەیەی ئارەزوو دەکات زنجیرە کۆنسێرتێک لەشارەکانی کوردستان ساز بکات، لەمبارەیەوە گوتی : "من هەمیشە بیرم لەوە کردۆتەوە لە کوردستان کۆنسێرت بۆ جەماوەرەکەم ساز بکەم، بەڵام بە شێوازێکی رێک و پێویستە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە پلان بۆ ئەو کارە دابندرێت، بۆ ئەوەی کارێکی باش پێش کەشی جەماوەر بکەم، لەدوای بڵاو بوونەوەی ئەو ئەلبومە پێم خۆشە چەند زنجیرە کۆنسێرتێک لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی ساز بکەم".
لە کۆتایی دا هونەرمەند (ئەیوب عەلی) دەربارەی کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو ئەلبومە تازەیەی روونی کردەوە و گوتی : "ناتوانم کاتی بڵاو کردنەوەی دیاری بکەم، چونکە زۆر جار لە بەردەم کارێکی هونەریی دا بچوکترین گرفت ماوەیەک ئیش و کارەکان دوا دەخات، ئێستاکە ئەلبومەکەی من لە قۆناغی کۆتایی دایە، هیوادارم بتوانم لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوە".